"دوای کوژرانی نەسروڵا قائانی چووەتە بەیروت"
دوو بەرپرسی ئێرانی: پەیوەندی لەگەڵ قائانی پچڕاوە
964+
شۆڕش قادری
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری دوو بەرپرسی باڵای ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە هەفتەی رابردووەوە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران پچڕاوە.
ئەو دوو بەپرسە کە نەیانویستووە ناوی خۆیان ئاشکرا بکەن، بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، پاش کوژرانی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتیی حیزبوڵا، ئیسماعیل قائانی چووەتە بەیروت و لە هەفتەی رابردووشەوە پەیوەندیان لەگەڵ قائانی پچڕاوە.
یەکێک لەو بەرپرسانە رایگەیاندووە، لەکاتی هێرشەکەی پێنجشەممەی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی زاحیەی باشوور، کە گومانی ئەوە دەکرێت هاشم سەفیەدین جێگرەوەی حەسەن نەسڕوڵا لە هێرشەکەدا بە ئامانج گیرابێت، قائانی لە بەیروت بووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو کاتەوە تا ئێستا، نە ئێران و نە حزبوڵاش نەیانتوانیوە، پەیوەندی بە ئیسماعیل قائانییەوە بکەن.