"بەرزترین ئاماری رۆژانەیە لەمساڵدا"

لە رۆژێکدا زیاتر لە 970 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە

964+

شۆڕش قادری

لە یەک رۆژدا زیاتر لە 970 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە  کە زۆرترین ژمارەیە لەمساڵدا.

ماردین حەمید بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای لوتکەی بۆ کاروباری پەنابەران بە 964ـی وت “بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستماندایە، تەنیا رۆژی شەممە 5.9.2024 ، 973 کۆچبەر بە 17 بەلەم لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە کە بەرزترین ژمارەی رۆژانەیە لەمساڵدا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 51 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز خنکاون و رێژەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر زیادیکردووە.

پێشتر دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ئاشکرایان کردبوو، دوێنێ شەممە بەلەمێک بە 90 سەرنشینەوە لە نۆکەندی ئینگلیز ژێرئاو کەوتووە و  چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان کوڕێکی تەمەن دوو ساڵ بووە.

ماردین حەمید وتی، “بە پێی بەدواداچوونەکانمان، ئەو کۆچبەرانەی رۆژی شەممە رزگارکراون خەڵکی ئێریتریا، ڤێتنام، ئەفغانستان، ئێران، ئەسیوپیا، لیبیا، سوریا، میسر، کوێت و عێراق بوون، بەڵام تا ئێستا نازانرێت کە کوردیان تێدایە یان نا”.

لە رانییە کەسێک لەسەر بە قاچاخناردنی خەڵک بۆ ئەورووپا ...

لە رانییە کەسێک لەسەر بە قاچاخناردنی خەڵک بۆ ئەورووپا دەستگیر دەکرێت

تەرمی گەنجەکەی دەربەندیخان کە لە نۆکەندی ئینگلیز خنکا ...

تەرمی گەنجەکەی دەربەندیخان کە لە نۆکەندی ئینگلیز خنکا کەی دەگەرێنرێتەوە؟

قاچاخچی ئەو بەلەمەی کە بەهۆیەوە کوردێک خنکا دادگایی کر...

قاچاخچی ئەو بەلەمەی کە بەهۆیەوە کوردێک خنکا دادگایی کرا