دوایین دەرفەتە

زانکۆلاین 24 کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە

964+

شۆڕش قادری

بە بڕیاری وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ماوەى زانکۆلاین بۆ 24 کاتژمێری تر درێژکرایەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردووە، بەتایبەت دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە کەرکوک و شەنگال و خانەقین، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (24) کاتژمێری دیکە واتە تا کاتژمێر (12)ی شەوى رۆژى یەکشەممە لەسەر دووشەممە (2024/10/6) بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی وەک دواین دەرفەت درێژبکرێتەوە”.

دەشڵێت،  “ئەمە دواین دەرفەتە و چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 24 کاتژمێرەدا پەلە بکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ پڕکردنەوە و تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین”.

لە زانکۆلاین؛ 19بەش داخراون و 14 بەشی نوێ کراونەتەوە

لە زانکۆلاین؛ 19بەش داخراون و 14 بەشی نوێ کراونەتەوە

نزیکەی 10 هەزار دەرچوو ماون زانکۆلاین پڕبکەنەوە

نزیکەی 10 هەزار دەرچوو ماون زانکۆلاین پڕبکەنەوە