نەخۆشن

بۆ ئەمساڵ گوێزی باڵەکایەتی بەرهەمی کەم و خراپە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

ئەمساڵ بەهۆی نەخۆشی بەرهەمی گوێز لە باڵەکایەتی هەم کەمی کردوە و هەم ئەوەشی کە هەیە کوالێتی خراپە و باش نییە.

ئێستا کە کاتی گوێز داتەکاندنە، جوتیاران گوێزی ئەمساڵ کۆ دەکەنەوە، بەڵام دڵیان بە بەرهەمەکەی خۆش نییە و گوێز بەراورد بە ساڵان %50 کەمی کردوە و ئەوەشی کە هەیە گوێزێکی وردە و بەشی زۆری بەرهەمەکە خراپە.

رەمەزان حەسەن، جوتیارێکی باڵەکایەتیە، قسەی بۆ 964 کردوە و دەڵێت، ئەمساڵ گوێز زۆر کەمە بە شێوەیەک نیوەی بەرهەمەکەی کەم کردووە، ئەوەشی کە هەیە گوێزێکی بچوک و وردە.

دڵشاد حسێن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی چۆمان بە 964ـی وت، بەهۆی ئەو نەخۆشیەی لە ناو گوێزەکانی باڵەکایەتی بڵاو بوەتەوە، بەرهەمی گوێز بە رێژەیەکی زۆر کەمی کردووە و ئەوەشی کە هەیە لە هەزار گوێز 500 گوێزی کوالێتی خراپە.

وتیشی، بە دوای چارەسەر دەگەڕێین بۆ ئەوەی رێگری لەو نەخۆشیە بکەین و گوێز بەرهەمێکی گرنگە و پێویستە پارێزگاری لێ بکەین.

بەپێی بەدواداچوونی کشتوکاڵی چۆمان، ئەو نەخۆشیە لە ناو گوێزەکانی ناوچەکە هەیە، گەڵای دارەکە رەش دەکات هۆکاری نەخۆشییەکە بۆ بڵاوبوونەوەی چەندین جۆری کەڕوو دەگەڕێتەوە، ئەو جۆرە نەخۆشییە دوای بارینی بارانێکی زۆر لەمساڵدا و لاوازبوونی دارگوێزەکان، لەو دەڤەرە دەرکەوتووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

گوێزەکەی ئیسرائیل لە باڵەکایەتی قڕانی تێکەوتووە

گوێزەکەی ئیسرائیل لە باڵەکایەتی قڕانی تێکەوتووە