لە چەمچەماڵ

هەموو رۆژێک نۆ منداڵ لەدایک دەبن

964+

شۆڕش قادری

تەنیا لە مانگی رابردوودا 273 منداڵ لە قەزای چەمچەماڵ لەدایکبوون و نزیکەی 135یان کوڕ بوون.

شەریف رەحیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ـی وت،  “مانگی ئەیلولی رابردوو لە نەخۆشخانەی ئەندازیار شەهید هۆشەنگ ئازاد بۆ منداڵبوون، 140 منداڵ بەشێوەی سروشتی لەدایک بوون و 133 منداڵیش بەشێوی نەشتەرگەری لەدایک بوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ژمارەیە نزیکەی 135 کەسیان کوڕ بوون و ئەوانی دیکەش کچ بوون.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی چەمچەماڵ وتیشی، سەرجەم نەشتەرگەرییەکان بێبەرامبەر لەلایەن پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکەوە ئەنجامدراوە.

له‌هه‌ر دوو كاتژمێرێكدا 5 منداڵ له‌دایكده‌بن و 4 كه‌...

له‌هه‌ر دوو كاتژمێرێكدا 5 منداڵ له‌دایكده‌بن و 4 كه‌سيش ششتنه‌وه‌ى گورچیله‌یان بۆ ده‌كرێت

دڵی منداڵێک کێشە دەخاتە نێوان باوکی و پزیشکەکانییەوە

دڵی منداڵێک کێشە دەخاتە نێوان باوکی و پزیشکەکانییەوە