له‌ بارزان

به‌نزینى خراپ هەناوی ئۆتۆمبێلێكی سووتاند

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەهۆی خراپی جۆری بەنزین ئۆتۆمبێلێک  ئاگری گرت لە بارزان.

ئه‌مه‌ قسه‌ى به‌رگرى شارستانى سۆرانه‌ كاتێك تیمه‌كانیان گه‌یشتنه‌ ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ رووداوێكب ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى لێ كه‌وتبووه‌وه‌، بینیان هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ئاگره‌كه‌ به‌كرهێنانى خراپی به‌نزینى ئۆتۆمبێله‌كه‌ بووه‌.

رووداوه‌كه‌ ئەمڕۆ شەممە 5.10.2024 روویدا، به‌هۆیه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سیراتۆ ئاگری گرت.

به‌رگرى شارستانى ده‌ڵێت، به‌گه‌یشتنى تیمه‌كانیان نه‌یانهێشتووه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تى بسوتێت و هیچ زیانێكی گیانیشی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

به‌رگرى شارستانى سۆران ئه‌م دوو ژماره‌ موبایله‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ لە ئه‌گه‌ر روودانى هەر رووداوێکی نەخوازراو،په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكرێت:

هێڵى گه‌رمى 115

07502401171

07507966355

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو سەرنشینی تێدا سووتان

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو سەرنشینی تێدا سووتان