هەڵمەتەکە هەموو شەوانی پێنجشەممە ئەنجام دەدرێت

ناو گومرگی سەوزە و میوەی هەولێر پاک کرایەوە

+964

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو هەڵمەتێکییان کردووە بۆ شۆردن و خاوێن کردنەوەی گومرگی سەوزە و میوەی شارەکە.

دەشڵێت، تەواوی کۆڵان و شەقامەکانی عەلوەی کۆنی سەوزە و میوە شۆردراون و پاک کراونەتەوە.

روونیشێکردووەتەوە، هەڵمەتەکە هەموو شەوانی پێنجشەممە ئەنجام دەدرێت، بەهۆی ئەوەی لەو کاتەدا شەقامەکان چۆڵ دەبن و دەتوانرێت خواێن بکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە هەڵمەتێکی تردا، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە هەڵمەتێکی دیکەدا تەواوی شەقامەکانی پیشەسازی باشووریان خاوێنکردووەتەوە، جگە لەوەی زۆرێک لە شەقامە سەرەکی و لاوەکیەکانیان لە خۆڵ و خاشاک پاک کردووەتەوە.

دەستکرا بە خاوێنکردنەوە بازاڕی قەیسەری هەولێر و 10 رۆژ ...

دەستکرا بە خاوێنکردنەوە بازاڕی قەیسەری هەولێر و 10 رۆژ دەخایەنێت