سزاى پێبژاردنیان بۆ ده‌كرێت

شاره‌وانى كه‌ركوك ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ سزا ده‌دات كه‌ پاشماوه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان فڕێده‌ده‌ن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ كه‌ركوك تیمه‌كانى شاره‌وانى چاودێری رێگاوبانه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ر شۆفێرێك ببینن پاشماوه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ فڕێبدات، رووبه‌ڕووى سزادانى ده‌كه‌نه‌وه‌.

شاره‌وانى، گرته‌ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێك له‌ سه‌رنشینه‌كان له‌ جامى ئۆتۆمبێل (پاس)ـه‌كه‌وه‌ پاشماوه‌ى فڕێده‌داته‌ سه‌ر شه‌قامێك.

عه‌دنان ره‌شید، به‌رپرسی راگه‌یاندنى شاره‌وانى كه‌ركوك به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌ ته‌واوى كه‌رته‌كانى شاره‌وانی پارێزگاكه‌یان چاودێری وردى ئه‌و شۆفێرانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه‌ پاشماوه‌ فڕێده‌ده‌ن.

وتیشی “هاوڵاتیانیشمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌یان بینى به‌ ڤیدیۆ بۆمان تۆمار بكه‌ن و بۆئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى سزادانیان بكه‌ینه‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان وه‌كو شاره‌وانى ناتوانن راسته‌وخۆ سزاى ئه‌م جۆره‌ شۆفێرانه‌ بده‌ن چونكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هاتوچۆوه‌ هه‌یه‌ و راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى ده‌كەن بۆ لێپرسینه‌وه‌ و سزادان.

باسی له‌وه‌شكرد، به‌پێی یاسای شاره‌وانییه‌كان له‌ به‌غدا هه‌ر شۆفێرێك پاشماوه‌و زبڵ فڕێبداته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان سزاى بۆ داندراوه‌ ئه‌ویش له‌ 400 هه‌زار دینار تاوه‌كو 600 هه‌زار دیناره‌.

داوشی له‌ شۆفێران كرد، پابه‌ندی پاراستنى ژینگه‌ و پاكوخاوێنی شه‌قامه‌كان بن، بۆئه‌وه‌ى دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ سزادان لێپرسینه‌وه‌ كردن.

تا ئێستا خاوه‌نى ئه‌و پیكابه‌ى گۆمى دیندارانى شێواند...

تا ئێستا خاوه‌نى ئه‌و پیكابه‌ى گۆمى دیندارانى شێواندبوو نه‌دراوه‌ته‌ دادگا