دیمەنی کارمەندانی چاککەرەوە لە کاتی چاککردنەوەی بۆریە شکاوەکە فۆتۆ: ئاوی هەولێر
کێشەی بێ ئاویش چارەسەر بوو
بۆریە شکاوەکەی ئیفراز سێ چاککرایەوە
+964
ژێوار خدر
درەنگانی شەوی رابردوو، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر رایانگەیاند، بۆرییە شکاوەکەی ئیفراز سێیان چاک کردووەتەوە کە سەر لە بەیانی دوێنێ پێنجشەممە 3.10.2024، بەهۆی زەبری دەرەکییەوە شکابوو.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، دوای سیانزە کاتژمێر لە کار کردنی بەردەوامی تیمی چاککردنەوەی تۆڕەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر توانیویانە بۆرییەکە چاک بکەنەوە.
روونیشیکردووەتەوە، وێستگەکە کەوتووەتەوە کار و دابین کردنی ئاوی خواردنەوە بۆ شاری هەولێر دەستی پێکردووەتەوە.