دیمەنێکی ئەو سندوقە هەنگانەی زیانیان بەرکەوتووە.... وێنە؛ هەنگەوانانی بناری قەندیل.
هه‌نگه‌وانێكی بنارى قه‌ندیل:
“یه‌كه‌م بارانى پاییز زیانى به هه‌نگه‌كانم گه‌یاند”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌نگه‌وانێكی بنارى قه‌ندیل ده‌ڵێت، بارانه پاییزییه‌كه‌ى ئه‌مساڵ كه یه‌كه‌مجارى بوو ببارێت، زه‌ره‌ر و زیانى به هه‌نگه‌كانى گه‌یاندووه و قوڕو لیتاو كه‌وتووته ناو به‌شێك له سندوقى هه‌نگه‌كانییه‌وه.
ئه‌سعه‌د خدر، ئه‌و هه‌نگه‌وانه‌ى بنارى قه‌ندیله، ئه‌مساڵ له ده‌شتى بیتوێن به‌شێك له هه‌نگه‌كانى داناوه، به‌ڵام ده‌ڵێت، ئه‌و بارانه‌ى دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر باریوه زیانى پێگه‌یاندوون.
ئه‌سعه‌د، به 964ـى وت “به‌هۆى بارانه‌كه‌وه 35 سندوقه هه‌نگم له‌ناو چوون”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ساڵى پاریش له بنارى قه‌ندیل 60 له سندوقه هه‌نگه‌كانى زیانیان به‌ركه‌وتبوو و مردن، ده‌شڵێت “ئه‌گه‌ر پارساڵ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كى منی تێدا بووبێت له پاراستنى هه‌نگه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ هه‌ر كه‌سێك سندوقه هه‌نگی له‌و شوێنه‌ى من دانابا له ده‌شتى بیتوێن و چوارقوڕنه تووشی زیان ده‌بوو”.
روونیشیکردەوە، هه‌ر بەهۆی ئه‌م باران بارینه زیاتر لە 140 هەنگى دوو هەنگەوان كه‌تبوونه ژێر قوڕ و لیتەوه، كه 100 دانه‌یان هی هەنگەوانێک و 40 دانه‌كه‌ى دیكه‌شیان هی هەنگەوانێکی تر بوو، زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
به گشتى له بنارى قه‌ندیل هه‌نگه‌كان رووبه‌ڕووى زۆر كێشه‌و گرفت ده‌بنه‌وه، جگه له زیان به‌ركه‌وتنیان به‌هۆى بارانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش ورچ په‌لاماریان ده‌دات و ده‌یانخوات.
ماوه‌ى زیاتر له دوو هه‌فته‌یه به‌شێك له هه‌نگه‌وانه‌كانى بنارى قه‌ندیل پاسه‌وانیان بۆ شه‌وان به‌كرێ گرتووه بۆئه‌وه‌ى ئاگادارى هه‌نگه‌كانیان بن و له‌مه‌ترسی په‌لاماردانه‌كانى ورچه‌كان بیان پارێزن، یه‌كێك له‌و پاسه‌وانانه‌ش به 964ـى وتبوو، ئه‌وان به تفه‌نگی جۆرى تاپڕ و ئاگر پارێزگارى له هه‌نگه‌كان ده‌كه.
وتبووشى، ئه‌و به‌چاوى خۆى بینیویه‌تى كه چۆن ورچ چووه‌ته سه‌ر سندوقى هه‌نگه‌كان و وه‌كو مرۆڤ سندوقى كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بیانخوات.