چوار کەسن

بکوژانی پۆلیسێکی عێراق کە هەڵاتبوون بۆ کەلار دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

پۆلیسی گەرمیان چوار کەسی بەتۆمەتی کوشتنی پۆلیسێکی حکومەتی عێراق دەستگیر کرد کە داواکراو بوون و هەڵاتبوون بۆ ناحیەی رزگاری لە قەزای کەلار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.10.2024، پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی پۆلیسێکی عێراق لەگەڵ سێ کەسی دیکە کە لە رێکەوتی 14.9.2024 لە شاری بەغدا تاوانەکەیان ئەنجامداوە و دواتر هەڵاتوون بۆ کەلار، دەستگیر کران.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، ئەو سێ کەسەی کە لەگەڵ تۆمەتباری سەرەکی دەستگیر کراون، لە هەمان دۆسیە تێوەگلاون و بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراق دەستگیر کراون.

ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیاش دەستیبەسەرداگیراوە و هەر چوار تۆمەتبار و ئۆتۆمبێلەکەش رادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەغدا کراون.

پۆلیسی گەرمیان: کچێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان: کچێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا