بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە

پۆلیسی گەرمیان: کچێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

964+
ئەحمەد مستەفا

لە قەزای کەلاری ئیدارەی گەرمیان، کچێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا، وتەبیژی پۆلیسی قەزاکە دەڵێت، “بە برینداری گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانە، بەڵام سەختی برینەکەی بووە بە هۆکاری گیان لەدەستدانی”.

کچەکە تەمەنی 18 ساڵە و ناوی ( گ، م، ع) بووە.

ئەمشەو 29.4.2024، عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ی وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە رووداوەکە روویداوە، سەرەتا کەسەکە بەهۆی بەرکەوتنی بەتەزووی کارەبا برینداربووە و هێنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار”.

بە قسەی وتەبێژی پۆلسی بێت، “دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە لە سلێمانی، بەڵام پاش گەشتنی بە سلێمانی گیانی لەدەستداوە، و لە ئێستادا پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆکاری رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە”.

رووداوەکانی رێگای کەلار - سلێمانی لە برینداربوونی دوو ...

رووداوەکانی رێگای کەلار - سلێمانی لە برینداربوونی دوو کەس و سێ کەس دەرچووە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا