داشکاندنی 20%

تا بەهاری داهاتوو بە داشکاندنەوە سزای ئۆتۆمبیلەکەتان بدەن

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رەزامەندی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە بۆ درێژکردنەوەی داشکاندنی 20% لە سزاکانی هاتوچۆ تا 31.3.2025.

شۆفێران دەتوانن تا ئە وادەیە و وەرزی بەهاری داهاتوو بە داشکاندنەوە سزاکانیان پاکتاو بکەن، بڕیارەکە پاڵپشتە بە بڕیارى ژمارە 248ـى ئەنجومەنى وەزیران کە لە 27.3.2024 دەریکردووە.

پێشتر، هێمن حەمەدەمین، وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر بە 964ـى وت، ئەو لێخۆشبوونە هاوکارى زۆرى شۆفێرانى کردووە بەتایبەت ئەوەى سزاى زۆریان لەسەرە، چونکە لە هەر 100 هەزار دینارێکى سزا، 80 هەزار دەدرێت.

دوو قات بوونی سزای هاتوچۆ هەڵوەشایەوە

دوو قات بوونی سزای هاتوچۆ هەڵوەشایەوە

"پۆستەرەكانتان لەسەر هێماكانی هاتوچۆ لابەن ئەگەرنا خۆمان لایدەبەین"