لە بەغدا

کەسێک لەسەر پشتگیری کردنى ئیسرائیل دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

لەسەر پشتگیرى ئیسرائیل لە تیکتۆکدا، هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا کەسێکیان دەستبەسەر کرد.

بەپێى راگەیەنراوێکى پۆلیسى رەسافە کە کۆپییەکى بە دەست 964 گەیشتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزە ئەمنییەکانى بەغدا، بە تۆمەتى بانگەشەکردن بۆ شکۆمەندى ئیسرائیل، لە رێگەى تۆڕى کۆمەڵایەتى تیک تۆک، کەسێکیان دەستگیرکردووە.

وەک ئەوەى باسکراوە، ئەو کەسە لە رێگەى تیکتۆکەوە خەریکى بانگەشەکردن بووە بۆ گەورەیى ئیسرائیل.

بەپێى راگەیەنراوەکە، دواى کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر کەسەکە توانراوە لەماوەیەکى کورتدا دەستگیربکرێت و رووبەڕووى یاسا کراوەتەوە.

میدیاکانی ئیسرائیل: 250 موشەک ئاراستەی ئیسرائیل کراون

میدیاکانی ئیسرائیل: 250 موشەک ئاراستەی ئیسرائیل کراون