سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار. وێنە: 964
مامەڵەکانیان رایی دەکەن
شارەوانیەکانی گەرمیان خاوەن زەویە سندوقیەکان ئاگادار دەکاتەوە
توانا نەقی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان ئاگاداری خاوەن زەویە سندوقیەکانی سنووری چوار شارەوانی گەرمیان دەکەتەوە سەردانیان بکەن بۆ راییکردنی ئیش و کارەکانیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانیەکانی گردەگۆزینە، سەرقەڵا، ساڵح ئاغا و پێباز دەکەنەوە ئەوانەی خاوەن زەوی سندوقین سەردانیان بکەن.
دەشڵێت، ئەوانەی خۆیان بە خاوەنی ئەو زەوییانە دەزانن کە لە جۆری سندوقین و وێنەی تۆماری سەربەخۆیان نییە، با سەردانی شارەوانی پەیوەندیدار بکەن بە مەبەستی تۆمارکردن و راییکردنی ئیشوکارەکانیان.
زەوی سندوقی بریتییە لەو زەویانەی کە سێ لا یان دوو لای خانووە و تەنیا ئەو پارچە زەویە ماوەتەوە هیچ بینایەکی لەسەر دروست نەکراوە.