ناحیەی رزگاری.وێنە.سۆشیال میدیا
لە 2014ـەوە کارکردن تیایدا وەستابوو
کارکردن لە دووسایدی شاکەل لە رزگاری دەستیپێکردەوە
توانا نەقی
یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی ناحیەی رزگاری دووسایدی گەڕەکی شاکەل بووە کە 10 ساڵە بەهۆی قەیرانەوە وەستاوە و ئێستا کارکردن تیایدا دەستیپێکردووەتەوە.
ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێستا کار لە پرۆژەکە دەکرێت و لە ساڵی 2014ـەوە بەهۆی دروستبوونی قەیرانی دارایی نەتوانراوە ئیشی تیادا بکرێت.
ئەو پرۆژەیە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەنجامدەدرێت بە تێچووی 4 ملیۆن و 359 هەزار و 845 دۆلار. ئێستا لە 33% کارەکانی ئەو پرۆژەیە تەواو بووە.
ناحیەی رزگاری یەکێکە لە ناحیە گورەکانی قەزای کەلار و گەڕەکی شاکەل یەکێکە لە هەرە گەڕەکە گەورەکانی ئەو ناحیەیە.