پەیوەندى بە هێرشەکانەوە هەیە

تا دێت نرخى نەوت بەرز دەبێتەوە

964+

وریا فەتاح

هێرشە موشەکییەکانى شەوى رابردووى ئێران بۆسەر ئیسرائیل، نرخى نەوتى بە خێرایى بەرز کردووەتەوە ئەوە جگە لە بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عیراقى.

لە ئێستادا لە بازاڕەکانى نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 75 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ نرخەکەى بە 71 دۆلار بوو.

هەرچی نەوتی تێکساسە نرخی بەرمێلێکی 72 دۆلار و 20 سەنتە، دوێنێ نرخەکەى بە 68 دۆلار بوو.

بەرزبوونەوەى نرخى نەوت پەیوەندى بە هێرشە موشەکییەکەى شەوى رابردووى ئێرانەوەیە بۆسەر ئیسرائیل.

تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری کۆمپانیای ئای جی لەبارەى بەرزبوونە کتوپڕەکەى نرخى نەوتەوە دەڵێت، هەرچەندە بە ئامانجگرتنى کێڵگە نەوتییەکانى ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە دوور دەزانرێت، بەڵام ئەگەر ئەوە رووبدات نرخى نەوت 80 دۆلار تێدەپەڕێنێت.

هێرشە موشەکییەکەی ئێران نرخی تمەنی زیاتر دابەزاند

هێرشە موشەکییەکەی ئێران نرخی تمەنی زیاتر دابەزاند