بۆ کەی؟

ئێران ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی درێژکردەوە

964+

شۆڕش قادری

ئێران ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تا سبەینێ پێنجشەممە درێژکردەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر لە زاری جەعفەر یازەرلو وتەبێژی هێڵی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران بڵاویکردووەتەوە، “لەبەر رەوشی ناوچەکە و پاراستنی سەلامەتی گەشتەکان، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرتاسەری وڵات تا کاتژمێر پێنجی بەیانی رۆژی پێنجشەممە 3.9.2024 هەڵپەسێردراون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمپانیاکانی هێڵی فڕۆکەوانی لە رۆژانی داهاتوودا زانیاری دەربارەی گەشتەکانیان بڵاودەکەنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو و دوای هێرشە موشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل، هێڵی فڕۆکەوانیی ئێران بڕیاری دا سەرجەم گەشتەکانی تا کاتژمێر 10ـی بەیانی ئەمڕۆ رابگرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا 964 سەیری جوڵەی فڕۆكەوانی لە جیهان كرد لەسەر فلایت رادار، دەردەكەوێت كە ئاسمانی ئێران بە رووی فڕۆكەی وڵاتانی دیكە كراوەیە و تاك تاك فڕۆكە بە ئاسمانی ئێرانەوە بەرەو وڵاتانی دیكە گەشت دەكەن.

ئێران سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت

ئێران سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت

زانیاری لەسەر جۆری ئەو موشەکانەی ئاراستەی ئیسرائیل کر...

زانیاری لەسەر جۆری ئەو موشەکانەی ئاراستەی ئیسرائیل کران