"80 موشەک ئامانجی خۆیان پێکاوە"

ئاژانسی دەنگوباسی فارس: شەپۆلێکی دیکەی موشەک بەڕێوەیە بۆ ئسرائیل

964+

توانا نەقی

ئاژانسی دەنگوباسی فارس بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی دیکەی موشەکی ئێرانی بەڕێوەن بۆ ئیسرائیل جگە لەو سەدان موشەکەی کە ئاراستەیان کردوون.

دەشڵێت، زیاتر لە 80 موشەک کە ئاراستەی ئیسرائیل کراون ئامانجی خۆیان پێکاوە.

فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی پاسداران رایگەیاند، بۆ ساتێکیش لە بەرگریکردن لە خاک و سەروەری نەتەوەیی و ستەملێکراوان شکست ناهێنن ئەم هێرشانەش بەردەوام دەبن.