پزیشکیان رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە

کوژرانی حەسەن نەسروڵا درزی خستووەتە ناو حکومەتی ئێران

964+

شۆڕش قادری

کوژرانی حەسەن نەسروڵا درزی خستووەتە ناو حکومەتی ئێران و مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی رووبەڕووی رەخنە و بەرپرسیارێتی کردووەتەوە.

دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵا، گروپەکانی سەر بە رەوتی موحافیزکاری ئێران و نەیاری پزیشکیان، لە چەند رۆژی رابردوودا هێرشێکیان بۆ سەر سەرۆک کۆمارە تازە دەستبەکاربووەکە دەست پێکردووە و رووداوەکانی ئەم دواییە و “یاخی بوونی” ئیسرائیل دەخەنە ئەستۆی پزیشکیان.

ئەمیر حوسێن سابێتی نوێنەری پەرلەمان و ئەندامی بەرەی پایەداری و کەسێکی نزیک لە سەعید جەلیلی، رکابەری پزیشکیان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران، پزیشکیانی بە لادان لە بڕیاری عەلی خامنەئی رێبەر تۆمەتبار کردووە و دەڵێت، “هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر بە کوژرانی ئیسماعیل هەنیە سەرکردەی حەماس لەناو جەرگەی تاران نەبووە.”

هاوکات عەلی موتەهەری نوێنەری پێشووی پەرلەمانی ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، “ئەگەر ئێران کاردانەوەی بۆ کوشتنی ئیسماعیل هەنیە هەبوایە، ئیسرائیل هەرگیز بوێری کوشتنی حەسەن نەسروڵای نەدەبوو”.

لە بەرامبەر ئەو هێرشانە، یوسف پزیشکیان کوڕی مەسعود پزیشکیان بۆ بەرگری لە باوکی، دەڵێت، “سیاسەتە گشتییەکانی سیستەم و کاروباری پەیوەست بە جەنگ، هەموو لەژێر دەستی رێبەرـدایە، پزیشکیانیش هەرگیز ناتوانێت لە بڕیارەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لابدات و لادان لەو بڕیارانە، بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلی بەدواوەیە”.

هەرچەندە سەرۆک کۆماری ئێران سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی وەک باڵاترین ناوەندی بڕیاردان دەکات، بەڵام چاودێرانی سیاسی پێیانوایە، لە سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، بڕیاردان لەو جۆرە پرسانە تەنیا لەژێر دەستی کەسی یەکەم و رێبەرـدایە.

هەردوای ئەو رەخنانەی گروپەکانی سەر بە رەوتی موحافیزکار، ئەمشەو سێشەممە 1.10.2024 ئێران دەیان موشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و سوپای پاسداران رایگەیاند، هێرشەکە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئیسماعیل هەنیە و حەسەن نەسروڵا و عەباس نیلفروشان ئەنجام دراوە.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەوڵی رۆیتەرزیش، هێرشەکە بە بڕیاری راستەوخۆی عەلی خامنەئی رێبەری ئێران ئەنجام دراوە.

لەگەڵ تەرمەکەی نەسروڵا دۆزرایەوە تمەن داشکا

لەگەڵ تەرمەکەی نەسروڵا دۆزرایەوە تمەن داشکا

زانیاری نوێ لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵا بڵاوكرایەوە

زانیاری نوێ لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵا بڵاوكرایەوە