ژمارەیەك لە تانکەکانی سوپای ئیسرائیل لەسەر سنووری لوبنان، فۆتۆ: AFP
سوپای لوبنان پاشەكشەی كرد
ئیسرائیل هێرشی “سنووردار”ی زەمینی بۆ سنووری لوبنان دەستپێكرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمشەو دووشەممە 30.9.2024، سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی لە باشووری لوبنان دەستپێکرد، ئەمەش لە کاتێکدایە کە فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی لوبنان و تۆپبارانی تانکەکان بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان بە توندی دەبینرێن.
بەپێی سەرچاوەی میدیا عەرەبییەكان، تانکەکانی ئیسرائیل لە ژێر رۆشنایی پچڕانی کارەبای لوبنان چوونەتە ناو شاری رمێش لە باشووری لوبنان و تانكەكان بە ئاسایی دەبینرێن، تۆپخانەکانیش لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنان بۆردومان دەكەن.
لە هەمان کاتدا سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، چەند ئامانجێكی لە باشووری بەیرووت بۆردومان كردووە، كە سەر بە حزبوڵان.
هەروەها بە پێی ئەو سەرچاوانە، سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی سێ ناوچەی لە باشووری بەیروت کردووە و داوای كردووە خەڵكەكە شوێنەكانیان جێبهێڵێن، کە بریتین لە گەڕەكەكانی ئەللیكی، حارەت حرێک و بورج ئەلبەراجنە.
هاوكات ئەم ئێوارەیە ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئیسرائیل “ئێستا” ئۆپەراسیۆنی سنووردار لە ناو خاکی لوبنان ئەنجام دەدات و ژێرخانی حزبوڵای لوبنان دەکاتە ئامانج لە نزیک سنوورەکان.
لەو چوارچێوەیەدا ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، سوپای لوبنان بە دووریی 5 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی لەگەڵ ئیسرائیل کشایەوە.
ئیسرائیل دوای كوشتنی حەسەن نەسڕوڵای ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانی و ژمارەیەكی دیكە لە سەركردەكانی ئەو حزبە، هێشتا ناوەستێ و دەیەوێت ژێرخان و چەك و جبەخانەی حزبوڵا لە ریشەوە لەناوببات، هەرچەندە بەشێكی وڵاتان داوا دەكەن ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر لوبنان رابگرێت.
یەکەم کاروانى بریندارانى لوبنان گەیشتنە عێراق
لوبنان
تەلەفۆنەکان فڕێدەدەن و چەک هەڵدەگرن
حزبوڵا وانەى لە پەیجەرەکان وەرگرتووە
دهبێت چهكهكانیان رادهست بكهن
حكومهتی لوبنان به فهرمی چالاكییهكانی حزبوڵای قهدهغه كرد
خەڵکێکی زۆر ئاوارە بوون
سوپای پاسداران هەڕەشە دەکات و ئیسرائیلیش لوبنانی وێران کرد
شهوی رابردوو چی روویدا؟
"واشنتن هەموو ئامادەکارییە سەربازییەکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران تەواو کردووە"
باڵیۆزخانەكە كراوە دەبێت