پێشتر باس كراوە

3.10.2024 لە عێراق پشووی فەرمی نییە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وتەبێژ بە ناوی ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی 3.10.2024 پشووی فەرمی نییە.

حەیدەر مەجید ئەمڕۆ دووشەممە بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە، لە یاسای پشووەكانی عێراقدا رۆژی 3.10.2024 پشوو نییە، هەروەك چەند رۆژێكە لە سۆشیال میدیا باس دەكرێت، كە پشوو بێت.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 22.5.2024 دەنگی بۆ پڕۆژەیاسای پشوو فەرمییەكانی عێراق دا، كە یەكێك لەوانە جەژنی غەدیر بوو، كە بۆ یەكەمجار دیاریی كرا.

هەروەها لە 28.5.2024 سەرۆك كۆمار لەتیف رەشید واژۆی لەسەر یاسای پشووەكان كرد، كە 11 رۆژە، جگە لە پشووە فەرمییە گشتییەكان و رۆژانی هەینی و شەممە، هەروەها دەسەڵاتی بە ئەنجومەنی وەزیران دا لە كاتی پێویست پشووی رۆژانی شەممە هەڵبوەشێنێتەوە.

یەکشەممە بۆ چلەی ئیمام حوسێن پشووە

یەکشەممە بۆ چلەی ئیمام حوسێن پشووە