چلەی ماتەمینی بوو
ئەمڕۆ هەولێر یادی “فەیزۆ”ی كردەوە
964+
شۆڕش هەركی – هەولێر
لە هەولێر چلەی ماتەمینی یاریزانی پێشووی تۆپی پێی كوردستان و هەولێر، فەیزوڵا عوسمان ناسراو بە فەیزۆ كرایەوە.
یادەكە بریتیی بوو لە كردنەوەی پێشانگایەكی فۆتۆگرافی بۆ وێنەكانی یاریزانەكە لە هۆڵی میدیا، كە پارێزگاری هەولێر و كەسوكاری یاریزانەكە و دۆست و هاوڕێیانی فەیزۆ ئامادەبوون.
فەیزوڵا عوسمان چل رۆژ لەمەوبەر بە نەخۆشی لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد، كە یەكێك بوو لە باشترین یاریزانانی تۆپی پێی مێژووی شاری هەولێر و كوردستان.
فەیزوڵا عوسمان كوڕی خەجەباوەی یەكەم ژنە شەهیدی راپەڕینی شاری هەولێرە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
+5