وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ 964+

زانکۆلاین پێنج رۆژ درێژکرایەوە

964+

وریا فەتاح

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا بە 964ـى وت، پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاین پێنج رۆژ درێژکرایەوە..

عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژنەوەى زانستى بە 964ـى وت،” لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تاکو ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین بۆ پێنج رۆژى دیکە واتە تاکو کاتمێر 12ـی شەوى شەممە لەسەر یەکشەممەى 5.10.2024، بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

لە راگەیەنراوێکیشدا، وەزارەتەکە رایگەیاندووە کە درێژکردنەوەکە لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن.

جەختیش کراوەتەوە، دەرچوانى خوێندنگە کوردییەکانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانیش بەهەمان شێوەیە لەم ماوەیەدا دەتوانن سود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەو پێنج رۆژەدا دەرچوانى هەردوو خولى یەکەم و دوەم فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا، تاکو پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 71%ـى دەرچوانى ئەمساڵ داواکارییان لە رێگەى زانکۆلاین پێشکەش کردوە، واتە 39 هەزار دەرچوى ئەمساڵ و  شەش هەزار دەرچوى ساڵانى پێشوو تاکو ئێستا داواکارییان پێشکەش کردوە.

” ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاین یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو پێنج رۆژەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین”، وەزارەتى خوێندنى باڵا وا دەڵێت.

لە زانکۆلاین؛ 19بەش داخراون و 14 بەشی نوێ کراونەتەوە

لە زانکۆلاین؛ 19بەش داخراون و 14 بەشی نوێ کراونەتەوە