له هه‌ر بنكه‌یه‌كى سۆران 5 كه‌س
به‌رگریى شارستانى تیمێكی 90 كه‌سی بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى رووداوه‌كان پێكهێنا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه به‌رگریى شارستانى ئیداره‌ى سۆران خه‌ریكی راهێنانه به تیمێكی 90 كه‌سی له كارمه‌نده‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ر رووداوێكی گه‌وره و پێشهاتێكی نه‌خوازراو، ئاماده‌ییان هه‌بێت.
نه‌قیب ره‌وه‌ند هاودیانى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى به‌رگریى شارستانى سۆران، به 964ـى راگه‌یاند، تیمه‌كه‌یان به‌رده‌وام راهێنانیان پێده‌كرێت و تایبه‌تمه‌ند نین به ته‌نیا رووداوێك.
وتیشی “له هه‌ر بنكه‌یه‌كی به‌رگریى شارستانى پێنج له باشترین و به‌تواناترین كارمه‌نده‌كانمان بۆ ئه‌م تیمه دیاریكردووه”.
باسی له‌وه‌ش كرد، تیمه‌كه‌یان بۆ وەڵامدانەوەی خێرای رووداوەکان و بە مەشقێکی چروپڕی زانستی تێدەپەڕن، ده‌شڵێت “راهێنان به‌و تیمه كۆتایی نه‌هاتووه، هه‌فتانه جارێك یان مانگانه دووجار به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام راهێنانیان پێده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ى ئه‌و تیمه‌وه كۆنتڕۆڵى هه‌ر رووداوێكى گه‌وره و نه‌خوازراو بكرێت، چ رووداوى سروشتى بێت یان هه‌ر رووداوێكی دیكه.
تیمه‌كه‌یان وا راهێناوه كه ئه‌گه‌ر رووداوێكی گه‌وره له شوێنێك روویدا، به‌خێراترین كات بگه‌نه شوێنه‌كه و كۆنتڕۆڵى بكه‌ن.