کەڕوو لێیداون

بەدواداچوون بۆ نەخۆشکەوتنی دارگوێزەکانی باڵەکایەتی دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی كشتوكاڵی هەولێر بەدواداچوون بۆ نەخۆشیی دارگوێزەکانی باڵەکایەتی دەکات و دەڵێت، تووشی کەڕوو بوون.

بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی كشتوكاڵی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای سەردانیكردنی تیمێكی بەشی پاراستنی رووەك لە بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ ناوچەی باڵەكایەتی لە گوندەكانی (رەژدوور، وەڵزە، رایەت، ناحیەی گەڵاڵە) بە مەبەستی پشكنینی باغەكانی داری گوێز بەهۆی تووشبوونیان بە نەخۆشییەكی دەگمەن و هێنانەوەی نموونەی گەڵاکان و بەرەکەیان بۆ تاقیگە، دەرکەوت کە هۆکاری نەخۆشییەکە بۆ بڵاوبوونەوەی چەندین جۆری کەڕوو دەگەڕێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو جۆرە نەخۆشییە دوای بارینی بارانێکی زۆر لەمساڵدا و لاوازبوونی دارگوێزەکان، لەو دەڤەرە دەرکەوتووە.

بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی كشتوكاڵی هەولێر چەند رێگەچارەیەکی بۆ چارەسەرکردنی ئەو جۆرە نەخۆشییەی گرتووتەبەر کە بریتین لە:

– هەڵپاچینی لقە تووشبووەكان و پاككردنەوەی كەرەستەكان پاش هەر هەڵپاچینێک.

– ڕێكخستنی ئاودان بە پێی جۆری خاكەكە و بە پێی پێویست و بە پێی جۆری ئاودان ( دڵۆپاندن یان جۆگەی ئاودێری).

– رشاندنی دارگوێزەكان بە دژە كەڕووی كبرۆساتی نحاس 250 غرام / 100 لیتر ئاو.

– بەكارهێنانی پەینی مس (نحاسی) ، زینك، مەنگەنیز، بۆرۆن، پۆتاسیۆم، كالسیۆم.

– سواغدانی قەدی دارەكان بە گیراوەی بۆردۆ به بەرزایی 1.5 تاکو 2 مەتر.

– قەڵاچۆكردنی قەدە سمەی دارەكان

مامۆستایه‌كى زانكۆ: 90%ـى دارگوێزه‌كانى باڵه‌كایه‌تى...

مامۆستایه‌كى زانكۆ: 90%ـى دارگوێزه‌كانى باڵه‌كایه‌تى تووشی نه‌خۆشی بوونه‌

بارانە زۆرەکەی ئەمساڵ دارگوێزەکانی راپەڕینی نەخۆش خست

بارانە زۆرەکەی ئەمساڵ دارگوێزەکانی راپەڕینی نەخۆش خست