پارەی شارەوانی خۆیەتی

کارسازەکانی تەوێڵە بە بەرد هاتوچۆی کۆڵانەکان دروست دەکەن

964+
ئەحمەد مستەفا

شارەوانیی تەوێڵە لەسەر بودجەی خۆی، دەستیکردووە بە دروستکردنی قادرمەی بەردین لە کۆڵانەکانی قەدپاڵی گەڕەکی چلانە، هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکە وایە، قیر و کۆنکرێتی ناوێ، بەڵکو کۆڵانەکانی بەقەد شاخەوەن و لەسەر قادرمەن.

تەوێڵە خۆی لە سێ گەڕەکی سەرەکی پێکهاتووە، چلانە، هانەسوسو و مالێدەر، هەڵکەوتەی جوگرافییەکەیان وایە بە قەد بەرزایی و شاخەوەن، جگە لەوەی زۆرینەیان قادرمە و پلیکانە رێگەی سەرەکی هاتوچۆیانە، هەندێک گەڕەکیان هێشتا لە لێژگایی و خۆڵەوە دێن و دەچن.

لە تەوێڵە شاخیان بڕی بۆ ئەوەی کۆڵانێکی ماڵێدەر فراوان ...

لە تەوێڵە شاخیان بڕی بۆ ئەوەی کۆڵانێکی ماڵێدەر فراوان ببێ

بە گوێرەی سۆراغی 964، تەوێڵە خاوەنی نزیکەی 1000 ماڵە ناوچەیەکی سنوورییە، لە زستان تەنیا 600 ماڵیان لەوێ دەمێننەوە، کڕێوەیە و بەرگە گرتنی ئاسان نابێت، لە سەنتەری هەڵەبجەوە، بە دووری 20 کیلۆمەتر، کەوتووەتە رۆژهەڵاتی پارێزگاکە، خاوەن مەرزی شوشمێ و سەیرانگە پڕ لە گەشتیارەکەی ئاوێسەرە.

شارەوانیی تەوێڵە لە بڵاوکراوەیەکدا کە لە فەیسبووکی خۆیان بڵاویان کردووەتەوە و 964 بینیوویەتی دەڵێن، بە سەرپەرشتی لیژنەی جێبەجێكردنی شارەوانیمان توانرا دەرخستەی ژمارە 16ی تایبەت بە دروستكردنی قادرمە بە بەرد، بۆ كۆڵانێك لە گەڕەكی چلانە جێبەجێ بکەن.

کارەکەی شارەوانیی تەوێڵە، لەسەر داهاتی 15% ساڵی 2022ی شارەوانییەکەیانە، شارەوانییەکە باسی لەوەکردووە، بە گوژمەی یەک ملیۆن و 295 هەزار دینار دروستکردنی قادرمەی بەرد و کۆنکرێت و بەدەستی وەستا شارەزا و کارامەکان کارەکە جێبەجێ کراوە.

قۆناغی کارکردن لە گەڕەکی چلانە؛