هەواڵەکان
سایدێکى رێگاى سلیمانى دادەخرێت و هەولێریش خۆی بۆ لافاو ئامادە دەکات
+964
ژووری هەواڵ
بەرەبەرى هەڵبژاردنەوە هەر شەقامە و نۆژەن دەکرێتەوە، چوار رۆژە تیمێکی چاکردنەوە رێگاوبان سەرقاڵی نۆژەنکردنەوە و چاکرنی سایدێکی رێگای سلێمانی بۆ شارەزوورن، بەشێوەیە لە گوندی قەرەگۆل تاوەکو ناحیەی زەڕایەن ئەوسایدەی کاری تێدادەکەن دادەخراوە.
سایدێکى رێگاى سلێمانى بۆ شارەزوور دادەخرێت
ساڵێک و شەش مانگ بوو بەڕێوەبەرى فەرمانگەى ژینگەى سۆران بە تاقى تەنیا کارەکانى بەڕێوە دەبرد و هیچ فەرمانبەرێکى بۆ دانەمەزرابوو، بەڵام لەمڕۆوە 30 فەرمانبەرى بەشێوەى گرێبەست بۆ دامەزراوە و لە تەنیایى رزگاریى بوو.
فهرمانگه بێكهسهكهى سۆران بە 30 فهرمانبهر ئاوەدانکرایەوە
ئەو رەشەبایەى بەشێک لە ناوچەکانى کوردستانى گرتووەتەوە هەر زیانى لە فلێکس و پۆستەرى کاندیدان نەداوە، بەڵکو ناحیەى هەڵشۆشى بێ کارەبا کردووە.
ناحیەی هەڵشۆ شەوێکی بێ کارەبای بەڕێکرد
هەولێر نایەوێت ئەزموونى ساڵانى رابردوو دوبارە ببێتەوە لافاو بەرۆکى هاوڵاتییەکانى بگرێتەوە، هەر بۆیە لە ئێستاوە خۆى بۆ وەرزى باران بارین ئامادە دەکات و لە رێگەى پاککردنەوەى سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆل، خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆ و کەند و رێرەوە سروشتییەکانى ئاوى باران، خۆى لە مەترسییەکانى لافاو بەدوور بگرێت…