"چاکی مەکە با خراپ نەبێ"

جادەی سەرەكیی بازاڕی زاخۆ بە قیر و چیمەنتۆ داپۆشراوەتەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوای چاککردنی ئاوەڕۆکان، جادەی سەرەکیی ناو بازاڕی زاخۆ بە قیر و چیمەنتۆ داپۆشرایەوە و دیمەنی شارەکەی ناشیرین کردووە.

پێش 10 مانگ ئیدارەی زاخۆ دەستیکرد بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ئاوەڕۆکانی ناو بازاڕی زاخۆ، بۆ ئەوەی لافاوی هاوشێوەی بەهاری رابردوو زیان بە خەڵک نەگەیەنێت، بەڵام وەک کورد دەڵێت، “چاکی مەکە با خراپ نەبێ”، دوای نۆژەنکردنەوەکە، بە درێژایی نزیکەی نیو کیلومەتر بەرزی و نزمی و چاڵوچۆڵ لەسەر جادەی سەرەکیی بازاڕ کە بە جادەی بەدرخان ناسراوە، دروست بووە.

قیرتاوکردن و چاککردنەوەی جادەکە بە شێوەیەکی زۆر خراپ کراوە، بە شێوەیەک کە بەشێکی قیر کراوە و بەشێکیشی تەنیا بە چیمەنتۆ داپۆشراوە، ئەوەش هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی زەحمەت کردووە و کێشەی بۆ شۆفێران دروست کردووە.

ئەندازیار هێژا محەمەد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ بە 964ـی وت، “تەواوی بازاڕی زاخۆمان قیرتاو کردووە، تەنیا جادەی بەدرخان و کەنیسەی ئەرمەنەکان ماوە، ئەوانیش کەمتر لە مانگێکی تر چاک دەکرێن و شۆفێران بەبێ کێشە هاتوچۆ دەکەن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، رێژەی سەوزایی نێوان جادەکان زیاتر دەکەن و دیمەنی شارەکە جوانتر دەکەن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

کرم بەربووەتە چیمەنی شەقام و پارکەکانی زاخۆ

کرم بەربووەتە چیمەنی شەقام و پارکەکانی زاخۆ

هاوڵاتیانی زاخۆ چ داواكارییەكیان لە ئیدارەی سەربەخۆی ...

هاوڵاتیانی زاخۆ چ داواكارییەكیان لە ئیدارەی سەربەخۆی شارەكەیان هەیە؟