پۆلیسی دهۆک بۆ لاینگرانی پارتە سیاسییەکان:

هەرکەسێک بەهۆی بانگەشەوە رێگا بگرێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

+964

ژێوار خدر

پۆلیسی دهۆک ئاگاداری هاوڵاتییان و لایەنگرانی پارتە سیاسییەکان دەکاتەوە، بەهیچ شێوەیەک نابێ بە مەبەستی ئاهەنه گێڕان و بەنگەشە کردن بۆ حیزبەکان رێگری لەسەر شەقامەکان دروست بکەن و ببنە هۆی بێزاری هاوڵاتییان بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29.9.2024، پۆلیسی دهۆک راگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات، لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا و لە کاتی ئاهەنگ گێران و بانگەشەدا، نابێت بەهیچ شێوەیەک پشێوی لەسەر شەقامەکان دروست بکەن ببنە هۆی بێزاری هاوڵاتیان، چونکە ئەوە پێچەوانەی یاساکانی هاتوچۆ و رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانە.

روونیشیکردووەتەوە، تیمی تایبەتمەند لە بەڕێوەبەرایەتی  پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک، بەردەوام چاودێری شەقامەکان دەکەن و هەر کەسێک سەرپێچی رێنماییەکان بکات، دەستگیر دەکرێت و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و غەرامە دەکرێت.

پۆلیسی دهۆک حەوت کەسی دەستگیر کرد

پۆلیسی دهۆک حەوت کەسی دەستگیر کرد