چەند ماتۆڕسکیلێکییان دزیوە و ویستویانە بیفرۆشنەوە

لە رانیە سێ تۆمەتبار لەسەر دزی دەستگیر کران

+964

ژێوار خدر

چەند ماتۆڕسکیلێکییان دزیوە ویستویانە بیانفرۆشنەوە، بەڵام لەلایەن پۆلیسی راپەڕینەوە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ شەممە 29.9.2024 پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، سێ تۆمەتبارییان دەستگیر کردووە، کە چەند ماتۆڕسکیلێکییان دزیوە و ویستیانە بیانفرۆشنەوە.

رابەر حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە ماتۆڕسکیلیکی لی دزراوە، هێزەکانییان لە لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە بە هاوڪاری هەردوو بنڪەی پۆلیسی شڪارتە و بنڪەی پۆلیسی حاجیاوا توانویانە سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

وتیشی، دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە، ئەو تۆمەتبارانە چەند دزییەکی دیکەشییان کردووە و هێزەکانیان دەستیانگرتووە بەسەر سێ ماتۆڕسکیلی ئاسایی و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە، کە ویستوویانە بیانفرۆشنەوە.

روونیشیکردەوە، تۆمەتبارەکان دزییەکانیان لە چەند شوێنێکی جیاوازی ئیدارەی راپەڕین ئەنجامداوە.

دوو لە تۆمەتبارەکان لەدایکبووی ساڵی 2006 و ئەوەی دیکەیان لەدایکبووی ساڵی 2005ە، دوای لێکۆڵینەوە لە بەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ئەفسەرەکانی پۆلیسی راپەڕین راهێنانی نیشانەشکاندن دەک...

ئەفسەرەکانی پۆلیسی راپەڕین راهێنانی نیشانەشکاندن دەکەن