ئەگەر خوازیارن سەردانی زانکۆ بکەن

ئەمساڵ لە 11 بەشی زانکۆی هەڵەبجە دەتوانی ئێواران درێژە بە خوێندن بدەیت

964+

توانا نەقی

بۆ ئەمساڵی خوێندن زانکۆی هەڵبجە زۆرێک لە بەشەکانی دەرفەتی خوێندنی ئێوارانیشی رەخساندووە بۆ ئەو کەسانەی کە خوازیاری دەوامی ئێوارانن و دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.

زانکۆی هەڵەبجە بڵاویکردووتەوە، ئەگەر دەتانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن و بڕوانامەکانتان بەرزبکەنەوە، زانکۆی هەڵەبجە لە 11 بەش هەلی خوێندنی ئێوارانی رەخساندووە.

دەشڵێت، خوێندەکەش بە کوالێتیی بەرزی خوێندن و رەچاوکردنی پێداویستییەکان لە هەموو رووەکانەوە بەردەوام دەبێت.

ئەو بەشانەی، کە بۆ ئەم ساڵی خوێندنی 2024 -2025 هەلی خوێندنی ئێوارانی رەخساندووە:

ـ بازرگانیی نێودەوڵەتی
ـ ئینگلیزی
ـ كۆمەڵایەتی
ـ راگەیاندن
ـ جوگرافیا
– مێژوو
ـ گەشتوگوزار
– کوردی (شارەزوور)
– باخچەی منداڵان (شارەزوور)
– گەشەپێدانی مرۆیی (شارەزوور)
– پەروەردەی تایبەت (شارەزوور)

زانکۆی هەڵەبجە لە ریزبەندی چوارەمدایە لەناو زانکۆ حکو...

زانکۆی هەڵەبجە لە ریزبەندی چوارەمدایە لەناو زانکۆ حکومییەکاندا