دوای کوژرانی حەسەن نەسڕوڵا
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ بەیروت بەردەوامە
964+
شۆڕش قادری
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بەیروت بەردەوامە و هیچ گەشتێکیش دوانەخراوە.
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە 964ـی وت، “تا ئێستا هیچ کێشەیەکمان نییە و گەشتەکانمان بۆ فڕۆکەخانەی بەیروت بەردەوامن”.
وتیشی، “هیچ گەشتێکمان دوانەخراوە و سەرجەم گەشتەکانمان بۆ بەیروت لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای کوژرانی حەسەن نەسڕوڵا لەلایەن سوپای ئیسرائیل، چەند وڵاتێک لەوانەش ئێران و سوریا گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی بەیروت راگرت.