بەردی بناغەی دانرا

چەند شەقامێک لە هیران قیرتاو دەكرێن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، بەردی بناغە بۆ قیرتاوكردنی شەقامەكانی چەند گەڕەكێكی ناحیەی هیران دانرا.

سەرچاوەكە ئەمڕۆ شەممە 28.9.2024 رایگەیاندووە، بە بڕی 470 ملیۆن دینار بەردی بناغەی قیرتاوکردنی شەقامەكانی چەند گەڕەکێکی ناحیەی هیران بە درێژی  21 هەزار مەتر دووجا دانرا.

وەك راگەیاندراوەكە باسی كردووە، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك بەرپرسی كارگێڕی و قایمقامی قەزای شەقڵاوە و بەڕێوەبەری ناحیەی هیران ئامادەی رێوڕەسمی بەردی بناغەی پڕۆژەكە بوون.

“ئەوەى لە تواناماندابێت بەپێى ئیمکانیات و بودجەى بەردەست بەردەوام دەبین لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەو شوێنانەی پێویستیانە”، ئومێد خۆشناو

پارێزگاری هەولێر لە رێوڕەسمەكەدا وای وتووە.

لە 20ی ئەم مانگەش هەر لە هیران، كارەكانی دروستكردن و قیرتاوكردنی رێگەی باخچەكان دەستیپێكرد، پارێزگای هەولێر ئەوكات بڵاویكردەوە، 500 ملیۆن بۆ ئەو كارە دابین كراوە و كارەكە دەبێتە ئاسانكاری بۆ خەڵكی ناوچەكە و بە تایبەتی باخچەكانی هیران.

لەمەودوا بە ئاسانی دەگەیتە باخچەكانی هیران

لەمەودوا بە ئاسانی دەگەیتە باخچەكانی هیران