دواى دوو رۆژ

تەرمى دوو مێردمنداڵە خنکاوەکە دۆزرانەوە

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

دوای دوو رۆژ لە گەڕان کەمێک لەمەوبەر تەرمی هەردوو مێردمنداڵە خنکاوەکە ناحیەی عەباسی دۆزرانەوە.

لە ئێوارەی رۆژى پێنجشەممەى رابردوو 26.9.2024 دوو مێردمنداڵ لە زێی خواروو لە ناحیەی عەباسی سەر بە قەزای حەویجە خنکان.

کەمێک لەمەبەر دوای گەڕانێکى زۆر لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و سوپا و پۆلیسی رووبار، تەرمی هەردوو مێردمنداڵەکە لە نزیک گوندەکەی خۆیان، گوندی غەریب دۆزرایەوە.

ئەمجەد موڕاد، دانیشتوی گوندی غەریب، خزمی منداڵە خنکاوەکانە و بە 964ـی وت، دوای دوو رۆژ لە گەڕانی بەردەوام لە نێو ئاوی زێی خواروو، لە سنووری گوندی غەریب لە ناحیەی عەباسی لە لایەن سوپا و پۆلیسی رووبار و دانیشتوانی گوندەکە، کەمێک پێش ئێستا هەردوو تەرمەکە دۆزرانەوە و دەرهێنران.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوو مێردمنداڵ لە نزیک زێی خواروو بێسەروشوێن بوون

دوو مێردمنداڵ لە نزیک زێی خواروو بێسەروشوێن بوون