هێشتا شێوازەكەیان توندوتیژە
لە دوبز سەگە بێلانەكان ناكوژرێن و كۆدەكرێنەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لەگەڵ ئەوەی لە قەزای دوبزی سەر بە كەركوك سەگە بێلانەكان ناكوژرێن وەك شارەكانی دیكەی عێراق، بەڵكو كۆدەكرێنەوە و دەبرێنە شەڵتەرێك بۆ ئەوەی لەوێ بژین، بەڵام وەك ئەوەی 964 تێبینیی كردووە، ئەو كەسانەی سەگەكان كۆدەكەنەوە، ئەزموونیان كەمە و بە شێوازێكی توندوتیژ مامەڵە لەگەڵ سەگەكان دەكەن و زۆر ئەزیەتیان دەدەن.
چەند ساڵێكە لە كەركوك و دەوروبەری سەگە بێلانەكان ناكوژرێن، بەڵكو كۆیان دەكەنەوە و دەیانبەن بۆ ناحیەی لەیلان، لەوێ شەڵتەرێك هەیە و سەگەكان لەوێ دەژین.
بەڵام ئەوەی 964 بینیویەتی و لە رێگەی چەند گرتە ڤیدیۆییەك پشتڕاستی دەكاتەوە، ئەو كارمەندانەی سەگەكان كۆدەكەنەوە، مەشقپێكراو و شارەزا نین و كاتێك سەگەكان دەگرن و دەیانگوازنەوە، زۆر ئەزیەتیان دەدەن و جار هەیە دەگاتە رادەی خنكاندن، تا سواری بارهەڵگرەكانیان دەكەن، چونكە تەل و وایەری كارەبا بەكار دەهێنن.
سەرۆكی شارەوانیی دوبز مەریوان عەلی بە 964ی وت، لەسەر سكاڵای هاوڵاتیان بەهۆی زۆربوونی سەگە بێلانەكان لە ناو بازاڕ و گەڕەكەكانی دوبز، هەڵمەتێكیان بە هاوكاری قایمقایەتی كەركوك بۆ كۆكردنەوەی سەگە بێلانەكان ئەنجامدا و دوای كۆكردنەوەیان دەیانێرن بۆ شەڵتەرێك لە قەزای لەیلان (قەرە حەسەن).
وتیشی، بەهۆی دەستپێكردنەوەی خوێندن، منداڵان لە كاتی چوونیان بۆ قوتابخانە، مەترسیی ئەو سەگانەیان لەسەرە و لەسەر داوای هاوڵاتیان هەڵمەتی كۆكردنەوەیانمان دەستپێكرد”.
لە رانیە سەگە بێلانەکان کۆدەکرێنەوە
سەگی بێلانە
دیلان خواردنی بۆ بردوون
سەگە بێلانەکانی گۆیژە و ئەزمەڕ لەیاد مەکەن
زیانەکەی 3 ملیۆن دینارە
سەگی بێلانە "کۆمەڵکوژی" لە پەلەوەرەکانی ماڵێک دەکات
"یاسایەکی سەردەمی بەعس هێشتا سەگ دەکوژێت"
ئاژەڵپارێزانی کوردستان لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگیان هەڵبڕی
بەشێکیان نەزۆک کراون