زانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواوکاری شێر دەکات بۆ زانکۆکانی عێراق

964+
دیلان محەمەد

دوای سێ ساڵ لە ئەزموون کردن لە خوێندنی تەواوکاری، زانکۆی سلێمانی دەیەوێت ئەزموونەکەی لەگەڵ زانکۆکانی عێراق شێر بکات.

خوێندنی تەواوکاری، ئەو سیستمەیە کە پوختەی پڕۆگرامی خوێندن لە پۆلی یەکی بنەڕەتی تا پۆلی 12ـی بنەڕەتی کۆکراونەتەوە، دەبێتە بەشێک لە خوێندنی زانکۆیی خوێندکارەکە.

لە دنیای زانستی نوێدا سیستمی پێواژوی بۆڵۆنیا لە جیھاندا پەیڕەو دەکرێت، وەک پڕۆسەیەک بۆ چاکسازی لە بواری خوێندنی باڵا بەکاردەھێندرێت، ھەروەھا دەرچەیەکە بەھۆیەوە چارەسەری ئاستەنگەکانی خوێندن دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵای بۆ پەیڕەوکردنی پێواژوی بۆڵونیا لەسەرجەم زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان، زانکۆی سلێمانی ھەنگاوی بوێرانەی بۆ دراوە لە ساڵی 2019ـەوە.

زانکۆی سلێمانی، ماوەی سێ ساڵ و نیوە ئەو سیستمەی تێدا جێبەجێ دەکرێت، لەمەشدا ئەزموونی هەیە، ئێستا لەم وۆرک شۆپەدا دەیەوێت سیستمەکە بۆ زانکۆکانی عێراق روون بکاتەوە و ئەزموونەکەشی بگوازێتەوە بۆیان.

دکتۆر کۆسار محەمەد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە تۆڕی964ـی دەڵێ: ماوەی سێ ساڵ و نیوە ئەو سیستمە لەسەر ئاستی بەکارلۆریۆس و ماستەر و دکتۆرادا جێبەجێ دەکرێت.


وتیشی “لە 19ـی ئەم مانگە، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریداوە ئەو سیستمە پەیڕەو بکات، بۆیە دەرفەتێکی باشە بۆ زانکۆی سلێمانی ببێتە سەکۆی کۆکردنەوەی زانکۆکانی عێراق، بەھۆی ئەو ئەزمونەی ھەیەتی”.

بە قسەی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، ئەو سیستمە لە خزمەتی خوێندکار دایە، مەبەست لێی دروستکردنی نەوەیەکە لە بازاڕی كاردا ھەلی کاری بە ئاسانی دەستبکەوێت و خواستی بازاڕ چییە و پێویستی بە چییە.