"وایزانیوە قەڵەو بووە و رێجیمی کردووە"

لە کرماشان گرێیەکی 10 کیلۆیی لە سکی ژنێک دەرهێنرا

964+

شۆڕش قادری

لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان گرێیەکی زیاتر لە 10 کیلۆگرامی لە سکی ژنێک دەرهێنرا کە یەک ساڵ رێجیمی کردووە، وایزانیوە قەڵەو بووە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان بڵاویکردووەتەوە، “ژنێکی تەمەن 26 ساڵ پاش ئەوەی هەستی بە گەورەبوونی سکی کردووە، وایزانیوە قەڵەو بووە و بۆ ماوەی یەک ساڵ رێجیم و وەرزشی کردووە، بەڵام پاش ماوەیەک تووشی ئازار دەبێت و سەردانی کلینیکی پزیشیکی دەکات و سۆنۆگرافی بۆ دەکرێت، لە ئەنجامدا دەردەکەوێت کە گرێیەکی گەورە لە هێلکەدانی لای راستی دایە”.

“دواتر گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام رەزای کرماشان و دوای نەشتەرگەرییەکی دوو کاتژمێری، توانرا گرێیەکی 10 کیلۆ و 700 گرامی لە سکی  دەربهێنرێت”، پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان وای وتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نەشتەرگەرییەکە هیچ زیانێکی بە هێلکەدانی ئەو ژنە نەگەیاندووە و لەئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

لە کرماشان 34 ژن لەکاتی مەلەکردندا ژەهراوی بوون

لە کرماشان 34 ژن لەکاتی مەلەکردندا ژەهراوی بوون

لە کرماشان سکرتێری بۆ خانمان قەدەغە کرا

لە کرماشان سکرتێری بۆ خانمان قەدەغە کرا