هەماهەنگی دەکەن

بەغدا و “مێتا” تاوتوێی بلۆککردنی ئەو هەژمارانە دەکەن کە هانی تیرۆر دەدەن

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای “مێتا” تاوتوێی بلۆککردنی ئەو هەژمارانە دەکەن کە هانی تیرۆر دەدەن و بەرپرسن لە بڵاوكردنەوەی وتاری كینە و ناوەڕۆكی چەواشەكارانە.

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا لە نێوان عەلی موئەید، سەرۆكی دەستەی پەیوەندییەكان و بەسمە عەماری، بەڕێوەبەری سیاسەتە گشتییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە كۆمپانیای “مێتا” ، کە لە لوتكەی ئایندە كە لە شاری نیویۆركی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت، تاوتوێی هەماهەنگی نێوانیان کردووە.

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، کە دوێنێ چوارشەممە 25.9.2024 بەڕێوەچووە، داوای کردووە  هەژمارە ئەلیكترۆنییەكانی دامەزراوەكانی حكومەتی عێراق لەسەر پێگە کۆمەڵایەتییەکانی “مێتا” بسەلمێندرێن.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، هەردوولا پرسی بلۆككردنی ئەو هەژمارانەیان تاوتوێ کرد، کە پڕوپاگەندە بۆ تیرۆر دەکەن و وتاری رق و کینە بڵاودەکەنەوە، لەگەڵ ئەو ئەژمارانەی پێچەوانەیە لەگەڵ رەوشتی كۆمەڵگە و ئادابی گشتی.

پلاتفۆڕمەکانی مێتا بۆچی وەستان؟

پلاتفۆڕمەکانی مێتا بۆچی وەستان؟