تا چوارشەممە کات ماوە

400کەس وتوویانە برینداری کیمیابارانن و تەلەفۆن هەڵناگرن

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

ئەمڕۆ 26.9.2024، کۆمەڵەی قوربانییانی کیمیابارانی ھەڵەبجە، دوایین ھۆشداری دایە ئەو کەسانەی کە خۆیان وەک برینداری کیمیاباران ناساندووە، “بەڵام وەڵامی پەیوەندی پارێزەرەکان نادەنەوە، یان نایەن بەدەم سكاڵاکانییانەوە”.

تا چوارشەممەی داهاتوو مۆڵەتیان بۆ دانراوە.

ئاراس عابد، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانییانی کیمیابارانی ھەڵەبجە بە 964ی راگەیاند، “تا ئێستا هەزار 749 کەس سکاڵایان کردووە، خۆیان وەک برینداریی کیمیاباران ناساندووە، لەو ژمارەیە 512 کەس لە سلێمانی  بینراون، 635 کەیسیان لە نەخۆشخانەی کیمیابارانی ھەڵەبجە بینراون هەروەها، نزیکەی 600 کەس ماون کە ببینرێن.

ئەوە لە کاتێکدا، لەو ژمارەیە نزیکەی 400 کەس وەڵامی پەیوەندی پارێزەران نادەنەوە، یاخود بەڵگەکانیان ناھێنن تاوەکو بتوانرێ وەک برینداریی کیمیاباران بیان ناسێنن، بە وتەی ئاراس عابد، لە ئەمڕۆوە، ھەتاوەکو چوارشەممەی ھەفتەی داھاتوو، دوا مۆڵەتە بۆ ئەو کەسانە، ئەگەر بەدەم داواکاری کۆمەڵەوە نەیەن خۆیان بەرپرسیار دەبن.

لە لایەکی دیکەوە سەبارەت بە وارسی شەھیدان، ئاراس عابد وتی، 150 بۆ 180 لە وارسی شەھیدان تا ئێستا قەسام شەرعییان ئامادە نییە، ئەگەر تا رۆژی سێشەممەی داھاتوو، قەسام شەرعییان ئامادە نەبێت و نەیھێنن، بەڵگەکانیان لە کەیسی کیمیابارانی ھەڵەبجە دەھێنرێتە دەرەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

تەندروستی هەڵەبجە بۆ 133 کارمەندی: UPN دەربکەن تا موچەکان...

تەندروستی هەڵەبجە بۆ 133 کارمەندی: UPN دەربکەن تا موچەکانتان رانەگیراوە

ئەمڕۆ لە هەڵەبجە جەژنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبە...

ئەمڕۆ لە هەڵەبجە جەژنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو