ژینگه‌: له‌گه‌ڵ شاره‌وانى چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ین

به‌شێك له‌ داره‌ چێندراوه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ تووشی نه‌خۆشی كه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شێك له‌و دارانه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى له‌بری سه‌وزكردن چێندراون تووشی نه‌خۆشی بوونه‌ و به‌شێكیشیان ووشك بوونه‌، ژینگه‌ش ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ شاره‌وانى چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ن.

نه‌خۆشییه‌كه‌ په‌یدابوونى كه‌ڕووه‌ له‌سه‌ر ده‌قى داره‌كان.

سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، لیژنه‌ى تایبه‌تیان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ ناردووه‌ كه‌ داره‌كان تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بوونه‌.

وتیشی “له‌گه‌ڵ تیمكی پسپۆرى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشی ئه‌و دارانه‌ن”.

ژماره‌ى داره‌ چێندراوه‌كان 450 دانه‌ن له‌ چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى له‌برى سه‌وزكردنى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ چێندراون و له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌شدا 23 داریان تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بوونه‌.

به‌شێك له‌داره‌كان سه‌ره‌وه‌ى ته‌واو وشكبووه‌ و قه‌دی ژێره‌وه‌یان به‌ ته‌ڕى ماوه‌ته‌وه‌، لیژنه‌كانیش بڕیاریانداوه‌ داره‌كان ببڕدرێنه‌وه‌ تا ئه‌و شوێنه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌ى گرتووه‌ و ده‌رمانى چاره‌سه‌ریشیان بۆ بڕێژن.

له‌وباره‌ى هۆكارى تووشبوونى نه‌خۆشییه‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ ده‌ڵێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى داره‌كان تازه‌ چێندراون، ناسكن و ئه‌مه‌ هۆكاره‌كه‌یه‌تى.

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شوێنكارێ...

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شوێنكارێك ده‌كات