هاتوچۆیه‌كى زۆرى هاوڵاتیانى له‌سه‌ره
دوو پردی سه‌ره‌كى سنوورى ناحیه‌ى قادر كه‌ره‌م چاكده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى قادر كه‌ره‌م ده‌ڵێت، سه‌رپه‌رشتى چاككردنه‌وه‌ى دوو پرد له سنورى ناحیه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، هه‌ردوو پرده‌كه سه‌ره‌كین و هاتوچۆیه‌كی زۆریان به‌سه‌ره‌وه‌یه.
پردی یه‌كه‌میان ئالیاوه‌یه كه‌ركوك به قادر كه‌ره‌م ده‌به‌ستێته‌وه و کێشەی کەمی چاوەکانی ئاوی هەیە و دووه‌میشیان پردی چه‌م سورخاو رێگاى سه‌ره‌كى قادر كه‌ره‌مە به كۆمپانیاى دانا غاز کێسەی پنگانەوەی ئاو و قوڕ و لیتەی چەمەکانی هەیە.
ئەندازیار عادل ره‌شید، به‌رپرسی به‌شی هونه‌رى شاره‌وانى قادر كه‌ره‌م، كه شاره‌وانییه‌كه‌یان سه‌رپه‌رشتى و چاودێری ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌كات، به 964ـى راگه‌یاند، كاره‌كانى چاككردنه‌وه‌ى دوو پرده‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانى چه‌مچه‌ماڵه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ده‌ستیان به‌كاركردن كردووه.
وتیشی “بودجه‌ى چاككردنه‌وه‌ى هه‌ردوو پرده‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى داناغازه‌وه دابینكراوه”.
بڕیارى چاككردنه‌وه‌ى ئه‌م دوو پرده له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژى 25.7.2024 ـه‌وه هات كه تیایدا قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى قادر كه‌رم و نوێنه‌رى كۆمپانیای كریسنت په‌تڕۆلیۆم – داناغاز به‌شدار بوون و له‌وێ كۆمپانیاكه بڕٍیاریدا به دابینكردنى بڕى 576 ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێ كردنى هه‌ندێك پڕۆژه له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵز
له‌و بڕه پاره‌یه 232 ملیۆن و 280 هه‌زار دینار بۆ چاككردنه‌وه‌ى پردی ئالیاوه و 180 ملیۆن و 800 هه‌زار دینار بۆ چرده‌كه‌ى چه‌م سورخاو، پاره‌ى ماوه‌ش له‌و بڕه بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌یه‌كی تۆڕى ئاو بۆ ناو قادر كه‌ره‌م دابینكرا.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی هونه‌رى شاره‌وانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد هه‌ردوو پرده‌كه هاتوچۆیه‌كى زۆرى هاوڵاتیان و تانكه‌ره‌كانى كۆمپانیاى داناغازى به‌سه‌ره‌وه‌یه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا چاككردنه‌وه‌یان ته‌واو ده‌كرێت.