دیمه‌نى سه‌ردانێكی تیمه‌كه‌ى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان بۆ گوندى كانى ماسی ... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان.
"زۆربه‌یان رێنمایه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن"
تیمێكی كشتو‌كاڵى گه‌رمیان رێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی به‌رهه‌مى جوتیاران ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان تیمێك به‌رده‌وام سه‌ردانى كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان ده‌كات و رێنمایی پێویست به جوتیاران ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان بێ گرفت بن، سه‌رۆكى تیمه‌كه ده‌ڵێت، زۆربه‌ى جوتیاران رێنماییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
تیمه‌كه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخداریه هه‌فتانه لانیكه‌م دوو رۆژ ئه‌و سه‌ردانانه‌ى بۆ گونده‌كان ئه‌نجام ده‌دات.
سیامه‌ند عومه‌ر به‌رزنجى، به‌ڕێوه‌به‌رى بەشی باخدارى و سه‌رۆكى ئه‌و تیمه‌ى سه‌ردانى گونده‌كان ده‌كات به 964ـى وت، به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانى سنووره‌كه‌یان تووشی هیچ نه‌خۆشییه‌كی وا نه‌بوونه كه كاریگه‌رى خراپی له‌سه‌ر رێژه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌یان كردبێت.
وتیشی “زۆربه‌ى جوتیارانى سنووره‌كه پابه‌ند به رێنماییه‌كان و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن بۆیه كه‌مترین كێشه و نه‌خۆشی له‌ناو به‌رهه‌مه‌كاندا هه‌یه”.
له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا تیمه‌كه سه‌ردانى گونده‌كانى كانى ماسی و ساڵح ئاغاى كردوو به‌رهه‌مه چێندراوه‌كانى خه‌یار و ترۆزى و لۆبیاى جوتیارانى به‌سه‌ركرده‌وه.
سیامه‌ند ده‌ڵێت، باشترین كات بۆ جێبه‌جێكردنى رێنماییه كشتوكاڵییه‌كان سه‌ره‌تاى چاندنى به‌رهه‌مه‌كانه چونكه له‌وكاته‌دا جویتاره‌كان ده‌توانن كۆنتڕۆڵى كێشه‌و گرفت و یان ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییان توش بێت، بكه‌ن.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى باخدارى، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ى كه جارجار رووبه‌ڕوى به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان ده‌بێته‌وه نه‌خۆشی ئاسایین و ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت “نه‌خۆشییه‌كه هیچ كاریگه‌رییه‌كى خراپ له‌سه‌ر رێژه‌ى به‌رهه‌مى جوتیاران دروست ناكات.