هاتە 72 دۆلار

جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزی

964+

توانا نەقی

دوای بەرزبوونەوەکانی دوێنێ و پێرێی نرخی نەوت بە رێژەیەکی کەم ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی دیکە رووی لە دابەزین کردەوە.

دابەزینە بەردەوامەکانى هەفتەکانى رابردوو لە نرخى نەوت، چەند رۆژێکە نرخەکەى رووى لە بەرزبوونەوە کردووە، بەڵام ئەمرۆ جارێکی دیکە هاتوە بۆ 72 دۆلار.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 72 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 0.55 سەنت لە چاو ئێوارەى دوێنێدا دابەزیوە.

هەرچی نەوتی تێکساسیشە نرخی بەرمێلێکی 69 دۆلار و 18 سەنتە.

تەشەنەکردن گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەرزى رێژەى نەوتى کۆگاکراوى ئەمەریکا لە هۆکارە سەرەکییەکانى گۆڕانکارییەکانن لە بەهاى نەوت لە جیهاندا.

ئەمە لە کاتێکدایە کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایگەیاند، ئامادەیە نەوتی كوردستان رەوانەی دەرەوە بكات، داوای كۆبوونەوەی بەپەلەش دەكات.

كۆمەڵەكە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بەو مەرجەی دڵنیایی بدرێت شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان بدرێت و مەرجە ئابووری و بازرگانییەکانیشیان بپارێزرێن.