964ـەوە بیبینە

ناوى حاجیان گەڕایەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى، دواى ئەنجامدانى تیروپشک ناوى ئەو کەسانەى بڵاوکردەوە کە دەتوانن فەریزەى حەجى ساڵى 2025 ئەنجام بدەن.

لەم لینکەوە ناوى حاجیان ببینە:

هەر ئەمڕۆ، نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە 964ـی وت،”تیروپشکمان بۆ نزیکەی 117 هەزار حاجی کرد کە لە ساڵانی 2017 و 2023 فۆڕمیان پڕکردووەتەوە”.

“ژمارەی حاجیانی کوردستان بە گشتیی، لە چوار هەزار و 685 کەسەوە بۆ پێنج هەزار و 120 کەس زیاد کرا”، نەبەز ئیسماعیل وای وت.

ئەم ژمارەیە بەگوێرەی رێنماییەکانی سعودیە رێکخراوە کە بۆ هەر ملیۆن کەس، هەزار کەس دیاریکراوە.

ژمارەی حاجیانی هەرێم بۆ حەجی ساڵی داهاتوو زیادی کرد

ژمارەی حاجیانی هەرێم بۆ حەجی ساڵی داهاتوو زیادی کرد