“ تاقەتی نەماوە زۆر بگەڕێت و بسووڕێتەوە “
تەمەنی 86 ساڵە و بە پایسكل بۆ جوانكردنی باخچەكان دەگەڕێت
+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
مام شەریف قادر، دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایانی شاری هەولێرە و ساڵانێکە باخچەوانە و کاری چاککردن و هەڵپاچین و خاوێنکردنەوەی باخچە و دارەکانی ماڵان و کۆچە و کۆڵانەکان دەکات.
لە فیچەرێکی 964دا مام شەریف وتی، “زیاتر لە 15 ساڵە بە پایسکلەکەم کۆڵان بە کۆڵان دەگەڕێم و باخچەی ماڵان دەبڕمەوە و رێكی دەخەمەوە”.
لەماڵەوە هەرخۆم و هاوسەرەکەم و کچێكمین، هیچ موچەیەكم نییە و رزقم لەسەر ئەم ئیشەیە””.
وەک مام شەریف قادر باسی دەکات، لە وەرزی هاویناندا زیاتر ئیشی هەیە و خەڵک پەیوەندی پێوەدەکەن بۆ چاككردنی باخچەكانیان.
مام شەریف تەمەنی 86 ساڵە و زۆر بەزەحمەت پایسکلەکەی لێدەخوڕێت، بۆیە هەندێک جار تووشی ناڕەحەتی دەبێت.
وەك خۆی باسی دەكات، تا ئێستا شوكر سەلامەتە و تووشی رووداوی هاتوچۆ نەبووە و باری تەندروستیشی باشە، هەرچەندە چەند نەخۆشییەکیشی هەیە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا