"داوامانکرد رسوماتی ئۆتۆمبێلی گەشتیاران کەم بکرێتەوە"
سلێمانی و سنە دەیانەوێت ناوچەیەکی پیشەسازی ئازاد بکەنەوە
964+
شۆڕش قادری
لیژنەی ئابووری هاوبەشی پارێزگاکانی سلێمانی و سنە کۆبوونەوە و دەیانەوێت ناوچەیەکی پیشەسازی ئازاد و پێشانگایەکی هەمیشەیی بکەنەوە.
شاهو عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بە 964ـی وت، “لەگەڵ عەلی نوری جێگری پارێزگای سنە بۆ کاروباری ئابووری و شاندێکی یاوەری لە سلێمانی کۆبووینەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی گرنگمان تاوتوێ کرد لەوانە، دروستکردنی ناوچەیەکی پیشەسازی هاوبەشی ئازاد و کردنەوەی پێشانگایەکی هەمیشەیی بۆ کاڵا بەرهەمهێنراوەکانی پارێزگای سنە لە سلێمانی”.
“هەر لە کوبوونەوەکەدا باسمان لە کێشەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و رێکخستنەوەی هاتوچۆی تەنکەرەکانی هەڵگری سوتەمەنی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پرسی گەشتیاری کرد”، شاهۆ عوسمان وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوایان لە شاندی پارێزگای سنە کردووە، رسوماتی سەر ئەو ئۆتۆمبێلانە کەم بکەنەوە کە سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەن و ئاسانکاری تەواو بۆ گەشتیاران بکەن.