داوا دەکەن بۆیان رێک بخرێتەوە

بەقاڵەكانی ناحیەی رزگاری لە شوێنەکەیان رازی نین

964+

ژێوار خدر

بازاڕی سەوزە و میوە فرۆشانی ناحیەی رزگاری لە ئیدارەی گەرمیان، کەوتووەتە پشتی بازاڕی گەورەوە و بەقاڵەکانیش رایان لی نییە و دەڵێن  بازاڕەکە شپرزەیە و لە ساڵی 2018ەوە سیماکەی تێکدراوە.

ئەژدەر حەیدەر، یەکێکە لەو بەقاڵانەی لە بازاڕەکەدا کار دەکات بە 964ـی وت، فرۆشیاران زۆر بە هەڕەمەکی لە بازارەکەدا دابەش بوون و ئەمەش شپرزەیی درووست کردووە و بەشێکیان زیاتر لە شوێنێکییان گرتووە، لە کاتێکدا ئێمە زیاتر لە 30 فرۆشیارین هیچ شوێنێکمان نییە.

وتیشی، تەنیا داواکاری ئێمە لە شارەوانی ئەوەیە بازاڕەکەمان بۆ رێکبخەنەوە، بۆمان بکەن بە دوو ریز و بۆ هەر فرۆشیارێک شوێنیکی دوو مەتری دابین بکەن، هیچ کێشەیەکمان نابێت.

سەبارەت بەو دوو شوێنەی کە لەلایەن شارەوانی ناحیەکەوە بۆ فرۆشیارانی بازاڕەکە دابین کراوە، ئەو فرۆشیارە وتی، شوێنەکە زۆر بچوکە و جێگای ئەو هەموو فرۆشیارەی تێدا نابێتەوە، کە لێرە هەن، بۆیە رازی نین بە هیچ کام لە شوێنەکان.

روونیشیکردەوە، ئەو شوێنانەی شارەوانییەکە دابینی کردوون تەنیا جێگەی 50 فرۆشیارە لە کاتێکدا ئەوان ژمارەیان نزیکەی 300 فرۆشیار دەبێت.

964 بۆ سۆراغی بابەتەکە چەند جارێک پەیوەندی بە سەرۆکی شارەوانیی ناحیەی رزگارییەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەیان نەدایەوە.

گەڕەکێکی ناحیەی رزگاری بە دار ھێڵی کارەبایان راکێشاوە

گەڕەکێکی ناحیەی رزگاری بە دار ھێڵی کارەبایان راکێشاوە