بۆ كشتوكاڵكردن و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كانه‌

جۆگه‌یه‌كى ئاودێری بۆ 50 جوتیاری گوندى پشتئاشان دروست ده‌كرێت‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانى راپه‌ڕین كار له‌سه‌ر دروستكردنى جۆگه‌یه‌كى ئاودێری له‌ گوندى پشتئاشانى بنارى قه‌ندیل ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ یه‌ك كاتدا جوتیاران بۆ كشتوكاڵكردن سوودى لێ ببینن، هه‌روەها بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ كێوییه‌كانیش سوودى هه‌بێت.

تیمێكى ئه‌ندازیارى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌، سه‌ردانى گوندى پشتئاشانیان كردووه‌، كه‌شفی ئه‌و شوێنانه‌یان كردووه‌، كه‌ ده‌یانه‌وێت جۆگه‌كه‌ى لێ دروست بكه‌ن.

سپارده‌ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌ 964ـى راگه‌یاند، سه‌رچاوه‌ ئاوه‌كه‌ى ئه‌م گونده‌ له‌ ئاوه‌دانییه‌كه‌وه‌ زۆر دووره‌ و ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ى بۆری و پێداویستى دیكه‌وه‌، جۆگه‌كه‌ بگه‌یه‌ننه‌ ناو پشتئاشان.

وتیشی “به‌هۆى سه‌ختى شوێنه‌كه‌ به‌شێكی جۆگه‌كه‌ به‌ كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش سوودى زۆرى ده‌بێت بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ كێویانه‌ى له‌ سنوورى گونده‌كه‌ هه‌ن”.

روونیشكرده‌وه‌، درێژی جۆگه‌كه‌ دوو هه‌زار و 300 مەتره‌ کە نزیکەی 100 دۆنم زەوی كشتوكاڵى بەراو دەکات و زیاتر لە 50 جوتیار لێی سودمەند دەبن.

كاتى ده‌ستپێكردنى دروستكردنى پڕۆژه‌كه‌ دیار نییه‌، چونكه‌ به‌ قسه‌ى سپارده‌ محه‌مه‌د خه‌ریكی دروستكردنى ده‌رخسته‌ن بۆ  پڕۆژه‌كه‌ و دواتر بۆ سه‌رووى خۆیان به‌رزى ده‌كه‌نه‌وە، بۆ ئەوەی ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بدرێت.

كار بۆ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى بۆ جۆگه‌ڵه‌كه‌ى نێوا...

كار بۆ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى بۆ جۆگه‌ڵه‌كه‌ى نێوان هه‌رێم و ئێران ده‌كرێت