موچه‌ و زه‌وى و پێشینه‌كان بۆ مامۆستایان

یه‌كێتى مامۆستایان چه‌ندین داواكارى به‌ په‌له‌ى بۆ ساڵى نوێى خوێندن هه‌یه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پرۆسه‌ى خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان به‌به‌شدارى نزیکەی له‌ دوو ملیۆن قوتابی و خوێندكار و زیاتر له‌ 170 هه‌زار مامۆستا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، كه‌ وابڕیاره‌ له‌ 25.9.2024 ساڵى نوێى خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه‌ له‌ به‌یاننامیه‌كی یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستاندا هاتووه‌ به‌بۆنه‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ساڵى نوێی خوێندن له‌هه‌رێمى كوردستاناد.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان جەخت لەسەر داواكاری و مافەكانی مامۆستایان دەكاتەوە و دەخوازن پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەپێشی پێشەوەی بایەخ پێدانەكانی حكومەت بێت و هەمو ئیمكانیەتی ماددی و مەعنەوی بۆ فەراهەم بكات.

داواشی كردووه‌، چارەسەری كێشەی موچەی بكرێت و مانگانه‌ له‌كاتی خۆیدا دابه‌شبكرێت، هه‌روه‌ها بە زووترین كات پلەبەرزكردنەوە مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە.

ئانمماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هەموو هەولێك ده‌ده‌ن بۆ ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە هەموو ئەو پێشینانەی لە بانقە فەرمییەكان دەدرێت لێیەوە سودمەند بن.

زه‌وى دابه‌شكردنى  خاڵێكى دیكه‌ى یه‌كێتى مامۆستانه‌ و داواى كردووه‌ بەزوترین كات زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران دابەش بكرێت و راستەوخۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆیان.

 یه‌كێتى مامۆستایان: چاره‌سه‌رى كێشه‌ى وانه‌بێژان ...

 یه‌كێتى مامۆستایان: چاره‌سه‌رى كێشه‌ى وانه‌بێژان له‌ هه‌ولێره‌ نه‌ك به‌غدا